|
پهیڕهوی کاری
پڕۆژهی
هاوکاری و گهشه پێدانی
بهڵخهی ههورامان
...................................................................................
(بەڵخە ئەى زێدى شیرینم)
دواى
ئەوەى کەخواى گەورەو
پەروەردگار،بانگێشتى خۆم
وهەردووهاوسەرەکەمى کرد بۆ
فەریزەى حەج ،ئێمەش بەدڵێکى
خۆش و پڕلە سوپاس گوزارى
خواوە خۆمان ئامادەکرد بۆ ئەو
سەفەرە چارەنوس سازە، لەم
کاتانەدا مرۆڤ ئەوەندە دڵخۆشە
زۆر شتى لەبیر نى یە ، بەڵام
من پێش هەمووشتێ دەستم دایە
ئەو( تێکست) ەى کەبۆ مەبەستى
نوسینەوەى مێژووى زێدەکەم
ئامادەم کربوو کەبریتى یە لە
(ناوى هەموو خەڵکى بەڵخە) و
لەسەر ڕوپەڕى (57) لاپەڕەدا
تۆمارم کردوون، بۆئەوەى
لەمەراسیمى شکۆدارى حەجداو
وەلە ڕۆژى پیرۆزى (عەرەفە) دا
لەخزمەتى خواى گەورەو
پەروەردگاردا ، بەشێوەى نزاو
پاڕانەوە ناوى هەموو بەڵخە یى
یە کان بخوێن مەوەو داواى لێ
بکەم کەبەسۆزى بێ سنورى خۆى
لەهەموومان خۆش بێت و کانیاوە
ووشکەکانى بەڵخەى ئازیزمان بۆ
زیندو بکاتەوەو فەڕوپیرۆزى
خۆى بڕژێنێت بەسەر خەڵک و
خاکى بەڵخەدا.
دوبارەو
چەندبارە سوپاسى خوادەکەم
کەیارمەتى دام لەکەش و
هەوایەکى خۆش و ئیمانیدا
بەنزاوە ناوى هەموو بەڵخە یى
یە کانم عەرزى پەروەردگارى
جیهان یان کرد، وەدڵنیاشم کە
هەموو داواکاریەکانى قبوڵ
فەرمووە ئامین.
.jpg)


حاجی اسماعیل بهلخهیی
|