|
هونه‌ری داواکردن
هه‌ریه‌ک له
ئێمه ڕۆژانه داواکاری زۆرمان هه‌یه
له که‌سانی به‌رامبه‌رمان جا ئه‌و
که‌سه هاوڕێیه‌کمان بێت یان ئه‌ندامێکی
خێزانه‌که‌مان بێت یان به‌رپرسێکی
شوێنی ئیشه‌که‌مان بێت.داواکاریه‌کانمان
له هه‌ر یه‌کێک له‌مانه‌وه بۆ
بۆ یه‌کێکی تریان ئه‌گۆڕێت کاتێک
ئێمه داوایه‌ک ئه‌که‌ین خۆمان
خاوه‌نی داواکاریه‌که‌ین خۆمان زه‌ڕوری
ئه‌و شته‌ین که داوای ئه‌که‌ین
که‌سی به‌رامبه‌رمان پێویستی پێی
نیه
له‌به‌ر ئه‌وه
ئێمه پێویسته به شێوه‌یه‌کی
زۆر جوان داواکاریه‌که‌مان پێشکه‌ش
به‌و که‌سه بکه‌ین تاوه‌کو ئه‌ویش
به شێوه‌یه‌کی زۆر جوان به‌ده‌م
داواکه‌مانه‌وه بێت و داواکه‌مان
بۆ چێبه‌جێ بکات پێویسته کاره‌کانمان
به شێوه‌ی ئه‌مر به خه‌ڵکی نه‌که‌ین
، به‌ڵکو پێویسته به شێوازی
پرسیار کاره‌کانمان به که‌سی به‌رامبه‌ر
بکه‌ین بۆ نمونه کاتێک به
خوشکێک یان برایه‌کی له خۆمان
بچوکتر ئه‌ڵێین هه‌سته ئه‌و ده‌رگایه
دابخه !؟
له کاته‌یا
ئه‌بێته شێوازی ئه‌مر کردن ئه‌و
پێی خۆش نیه وا پێی بڵێیت له وه‌ڵاما
ئه‌ڵێت باشه ئێستا ئه‌چم یه‌ک ده‌قه
بۆسته ... خۆی له داواکه‌ت ئه‌دزێته‌وه
چونکه تۆ ئه‌مرت به‌سه‌را کردوه
تۆ باشتره پێی بڵێیت ئایا ئه‌توانیت
هه‌ستی ئه‌و ده‌رگایه دابخه‌یت
گه‌ر تاقه‌تیشی نه‌بێت و حه‌زی به
کردنیشی نه‌بێت هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌و
توانایه له خۆ‌یا دروست کات و
داواکه‌ت جێبه‌جێ کات دیل کارنجی
مامۆستای هه‌ره گه‌وره‌ی هونه‌ری
مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌سانی به‌رامبه‌ر
ده‌ڵێ : پرسیارم کرد له خاوه‌ن
کارگه‌یه‌ک هۆی سه‌رکه‌وتن و به
ده‌ستهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مه باش
وقازانجه‌ت بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه ؟
ئه‌ویش له
وه‌ڵه‌مدا وتی: هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه
که هه‌مو کات له‌گه‌ڵ کرێکاره‌کانم
به باشی هه‌ڵسوکه‌وتم کردوه‌و
هیچ کات ڕه‌خنه‌م لێنه‌گرتون و وه
به زۆر به ئه‌مر کارم پێنه‌کردون
بۆیه ئه‌وانیش
وایان
لێهاتوه که به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و
هه‌ست کردن به به‌رپرسیاری کاره‌کانی
خۆیان بکه‌ن و ئه‌و قازانجه
باشانه بۆ من ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن
.له‌به‌ر ئه‌وه له کاتی
داواکردنی کردنی شتێک له به‌رامبه‌ره‌که‌مان
پێویسته به شێوازی پرسیارکردن
بیکه‌ین نه‌ک به ئه‌مر وه
پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه
بکه‌ین
1_
کاتی کردنی داواکاریه‌که /
پێویسته ئێمه بزانین له چ
کاتێکدا ئه‌و داواکاریه ئاڕاسته‌ی
به‌رامبه‌ره‌که‌مان ئه‌که‌ین
بزانین که ئایا ئه‌و له‌و کاته‌دا
ئیشێکی تایبه‌تی خۆی نیه به
کارێکی خۆیه‌وه
سه‌رقاڵ
نیه کاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه گوێ بۆ
داواکاریه‌که‌ی ئێمه بگرێت
2_
خوێندنه‌وه‌ی هه‌ستی که‌سی به‌رامبه‌رمان/
ئه‌بێت ئێمه هه‌ستی ئه‌و که‌سه
بخوێنینه‌وه بزانین ئایا ئه‌و له
ناخی خۆ‌یا کێشه‌یه‌کی تایبه‌ت به
خۆی نیه به شتێکه‌وه گرفتار
نیه ئایا
ئه‌و
تاقه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه گوێ بۆ
ئێمه بگرێت
3_شێوازی کردنی داواکاریه‌کانمان
/ ئێمه ئه‌بێت به جۆرێک جۆرێکی
جوان داواکاریه‌که‌مان بکه‌ین وه
به‌کارهێنانی وشه‌ی جوان زۆر
گرنگه وه‌ک ( ئه‌توانیت_ بۆت ئه‌کرێت_به
ئه‌رک نه‌بێت
4_گه‌ر له کاتت ناگرم ... هتد)
وتنی وشه جوان له‌کاتی وتنی
داواکاریه‌کانمانا زۆر گرنگه
ڕه‌چاوکردنی
ئه‌م خاڵانه زۆر گرنگن جێبه‌جێیان
بکه‌ین له‌کاتی داواکردنی کردنی
شتێک له به‌رامبه‌ره‌که‌مان بۆ
ئه‌وه‌ی که‌سی به‌رامبه‌ر زۆر به
جوانی و به بۆ خۆشحاڵ یه‌وه
کاره‌که‌مان
بۆ
جێبه‌جێ بکات کاتێکیش که ئیشه‌که‌ی
بۆ ئه‌نجام داین پێویسته زۆر به
جوانی ده‌ست خۆشی لێبکه‌ین و
سوپاسی ئه‌و کاته‌ی بکه‌ین که به
ئێمه‌ی به‌خشی و سوپاسی ئه‌وه‌ی
بکه‌ین که به کاری ئێمه‌وه
ماندو بوه
به‌م
جۆره که‌سی به‌رامبه‌رمان
بێزارناکه‌ین به کردنی
داواکاریه‌کانمان
نوسه‌ر تینا
|