گیانم فیداى
جیلوەکەت شەونمى شێوە بلور
ئەى قەترەى ئەشک گونەى سەر گۆنەى گولڕ و
چنور
ئەى فەرزەندى شەوتەوەلودى خەڵوەتى گوڵان
ئەى بوخارى بیحار و هەڵمى قەلبى وەک تەنور
دەمێ دەبى بە ساقى و دەدەى توشنەلەبآ ئاب
دەمێ دەبى بە میسک و بە جانا دەکەى عبور
شەوان ئاوێنەى مانگى و ڕۆژان قوربانى ڕۆژى
دەبى بە ئاوى حەیات بۆ مردووانى قبور
هیمەت کە چالاکانە فریاى ئەم دڵەم کەوە
گۆشەگیرى سینەیە و کەوتووە مات و مەلوور
ببە بە ئاهى گەرم و بڕۆرە ناخى دڵم
جێبەجێ کە مەتڵەبى عاشق و پیرى سەبور
عاجزى یاران و دوورى دیارم بەس نەبوو
قەهرى کردووە دڵم و لێم بووە مات و ڕەنجور
لەو هەموو حەق ووتنە دەرسى وەرنەگرت لە من
وا هەڵواسرا لەتەکما دڵم بە میسلى مەنێور
وەک ئەشکەکەم جارى بەو بە کۆیان بکە گوزەر
وەک ئاهەکەم خێرا بەو بشکێنە خەندەق و
سوور
سەرێ بدە لە جەمعى ڕەفیقانم سەر بە سەر
بزانە یادى دەکەن حاڵى منى بێ حچور
لەو دەمەى دەم بەخەندەن تۆ ببەدەس بەدامان
تۆ ببە بە قاێدى منى ماندوى لە شار دوور
لە کاتى پێکى خۆشى ئەم پەیکەمیان پێ بدە
بڵێ کە شاهى قێور بووە بە ئەهلى قبور
ئەگەر لە سورخى ڕەنگت یارێ ئەحواڵى پرسى
بڵێ خوێناوى دڵێ ڕەنگى کردمە ئاڵ و سوور
تیغى مەکرى یاران لە ناو جەرگم بەجێ ماوە
بەرراق بێ دەست و تیغیان ببێ بە یەک پارچە
نور
بکە تەێویرى ئەشکم بزانن حاڵى زارم
وەکو بەرزەخ و نارە چ لە دەربم یاخود ژوور
خیتابى خواستت ئەحمەد بەس بکە یارى دێرین
یار بۆ تۆ شوبهى نارە ئێستە کە بووە
ڕەنجور
بڕێژە ئەشکى خوێنین ببێتە ئاونگى دڵ
ئاونگ هاورێى خەمارتە هاورێى نێرگسى
مەخمور