|
ئۆلمه‌لیکییه‌کان دوای (1400)
ساڵ دوور خستنه‌وه هێشتا به
هه‌ورامی قسه ئه‌که‌ن...!
به‌شی یه‌که‌م
کێ هه‌یه چیرۆکه ئه‌فسو‌وناوییه‌کانی
رۆسته‌م و زۆراب یان رۆسته‌می
زاڵی نه‌بیستبێ ؛ به‌ڵام زۆ
رکه‌من ئه‌وانه‌ی بزانن
که‌له‌مازینده‌ران خه‌ڵکانێک
ئه‌ژین، هه‌ورامین وشانازیشی
پێوه ئه‌که‌ن......جاباپێکه‌وه
بچینه‌لای به‌رێز کاک
حسن
سه لیمی نوسه‌رو مێژوناسی
گه‌له‌که‌مان وئه‌پرسین؟
ئۆمه‌لیکیه‌کان کێن؟..
له‌کوێوه هاتوو ن، یان با
بڵێین چۆن چوون بۆ ئه‌وناوچه‌یه؟
·
ئۆمه‌لیکی یان ئۆلمه‌لیکی له‌رروانگه‌ی
نه‌ژادییه‌وه کوردن و هه‌ورامین
نازانم چ ساڵێک له کاتی
هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام
له چیاسه‌رکه‌شه‌کانی هه‌ورامانه‌وه
کۆچییان کردووه.به‌ره‌وباشووری
ئێران نزیکه‌ی 400 ساڵ له‌باشوری
ئێران بوون، ئێسته‌یش
له‌ناوچه‌ی گه‌چ ساران گوندێک
هه‌یه به‌ناوی(سه‌رابی نه‌ینیز)
ئۆمه‌لیکی ژیانی تیا به سه‌رئه‌به‌ن
، که له گه‌ڵ ئێمه دا
تێکه‌ڵن.
نزیکه‌ی 600تا700ساڵێک له
تووسرکان یان بڵێین له
نێوان مه‌لایه‌روتووسرکان و
نه‌هاوه‌ند ژیاون، نزیکه‌ی(15)گوندێک
تائێستاش له‌وناوچانه به‌عه
بد‌ولمالکی ناسراون.
ئۆلمه‌لیکی تاسه‌رده‌می نادر
شاه له‌گه‌ڵ زه‌ندییه‌کاندا
هاوکارو هاوپه‌یمان بوون ،به‌ڵام
پاش هاتنی نادر شاه بۆسه‌ر
ته‌ختی پاشایه‌تی، ئۆلمه‌لیکی
و زه‌ندیه‌کان دوور ئه‌خاته‌وه
بۆ سنوری قوچان و نزیکه‌ی(20
) ساڵێک له‌و ناوچه‌یه ئه‌ژین،
واته تاسه‌رده‌می نه‌مانی
نادرشا، پاشان ئه‌گه‌رێنه‌وه
بۆ تووسرکان و لورستان، پاشانان
شوێنی نیشته جێبونی نوێ هه‌ڵئه‌بژێرن
و ئه‌چنه شیراز و له‌م
گوندانه‌دا نیشته‌جێ ئه‌بن (گراه،
دارای پائین، دوقله، حسێن
ئابادقشلاخ، فه‌ریازان،
نوئاوه‌زه‌مان) ئه‌م گوندانه
تائێستاش هه‌ر به ئۆمه‌لیکی
ناسراون.
بائه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ کاتێ
که ئۆ مه‌لیکیه‌کان کۆچ ئه‌که‌ن
به‌ره‌و شیرازهه‌ندێکیان به‌ره‌و
قوروه کۆچ ئه‌که‌ن، له‌باشوری
سنه ئێسته‌ش گوندێک هه‌یه
به‌ناوی عبدلمالکی و وه‌ک ئێمه
قسه ئه‌که‌ن .
نزیکه‌ی 40-50 ساڵێک له
شیراز ژیاون، سه‌رده‌مانێک
که زه‌ندیه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان
له ده‌سدا ،محه‌مه‌د خان
قاجار ئه‌بێته ده‌سه ڵات
دار دووباره له شیرازه‌وه
به‌و بیانووه‌ی که ئۆلمه‌لیکییه‌کان
پشتیوانیان له‌زه‌ندیه‌کان
کردوه، دووریان ئه‌خاته‌وه
بۆ تاران.
با ئیشاره‌ش به‌وه بده‌ین
عه‌بدالخان عه‌بدلمه‌لیکی یه‌کێ
له‌هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌کانی
لوتف عه‌لی خانی زه‌ند بووه
.
وه‌زۆر ده ست راست بووه له
نیشانه پێکاندا وه‌ک رۆژهه‌ڵاتناسی
فه‌ره‌نسی گاسڤارد لۆبیل ئه‌ڵێ
که عه‌بدلخانی عه‌بدلمه‌لیکی
دووه‌مین که‌س بووه دوای گیونفل
که‌توانیویه‌تی هه‌نارێک به‌سه‌ر
سه‌ری یه‌کێک له‌منداڵه‌کانی
یه‌وه
بپێکێت .
ماویه‌تی
salmsadq@hotmail.com
|