پڕۆژه‌ی هاوکاری گه‌شه‌پێدانی
به‌ڵخه‌ی هه‌ورامان
بۆ ساڵی 2009
به‌ناوی
خوای به‌خشنده و میهره‌بان
ده‌ستپێک
له‌گه‌ڵ کرانه‌وه‌ی ڕۆژ به
ڕۆژی دنیا و به‌ره‌و پێشچوونی
کۆمه‌ڵگاکان وسه‌رقاڵی زیاتری
مرۆڤ به‌کارو باری ڕۆژانه‌یه‌وه
، لێکترازان و دابڕانێکی زۆر
له نێوان خه‌ڵکدا دروست بوو
، به‌ڕاده‌یه‌ک وای لێهاتوه
ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی ته‌نیا له
بیری به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی
خۆیاندان و نایانپه‌رژێته سه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ک گشتیه‌کانی
کۆمه‌ڵگا ، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت
بواریشیان نه‌ماوه بیر له
هاوکاری و به‌ده‌نگه‌وه‌چونی
دۆست و نزیک و ئه‌ندامانی
خێزانیه‌کانی خۆشیان بکه‌نه‌وه
. له‌کاتێکدا هاوکاری و به‌ده‌نگه‌وه
هاتن بڕبڕه‌ی پشتی کۆکردنه‌وه‌مانه
له‌نێو یه‌ک خێزان ، گوند ،
کۆمه‌ڵگا ... هتد
وه به‌بێ ئه‌م بڕبڕه‌یه‌ش
شیرازه‌ی ئه‌و خێزان یان گوند
و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی که هه‌یه
له‌به‌رده‌م مه‌ترسی لێکهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا
ده‌بێت .
گوندی ئێمه‌ش وه‌ک
هه‌ر ناوچه‌یه‌کی تری سه‌ر ئه‌م
زه‌مینه بێ به‌ش نیه له
کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م گۆڕان و
به‌ره‌وپێش چونانه . کاریگه‌ری
ئه‌م به‌ره‌و پێشچون و
گۆڕانانه‌ش جۆرێک له دابڕانی
له نێو خه‌ڵک و گه‌نجی ئێمه‌دا
دروستکردوه ، به‌ڕاده‌یه‌ک
نه‌ک به‌ته‌نگ هاوکاری کردن
وه به‌ده‌نگه‌وه هاتنی یه‌کتره‌وه
نین به‌ڵکو له هه‌ندێک کاتدا
کار گه‌شتوه‌ته ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت
یه‌کتریش نه‌ناسینه‌وه .
بۆ به‌گرتن له‌م کێشه‌یه
وه هه‌روه‌ها دروستکردنه‌وه‌ی
تێکه‌ڵی و په‌یوه‌ندی و
گێڕانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و
ڕۆحی هاوکاری و به‌ده‌نگه‌وه
هاتینی یه‌کتر بۆ نیو گه‌نجان
و خه‌ڵکی گونده‌که‌مان ، ئێمه
وه‌ک چه‌ند گه‌نجێک که خه‌ڵکی
گونده‌که‌ین ، هه‌ستمان به
پێوستی خستنه گه‌ڕی پڕۆژه‌یه‌ک
کرد که بتوانێت بێته ڕایه‌ڵه‌یه‌ک
تاوه‌کو جارێکی تر ئه‌م خه‌ڵکه
پێکه‌وه گرێ بداته‌وه له‌سه‌ر
بنه‌مای هاوکاری کردن وه به‌ده‌نگه‌وه
هاتنی یه‌کتر .
بێگومان گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌رکی
پڕۆژه‌یه‌کی له‌م جۆره‌ش
ئاسان نیه له‌م بارودۆخه‌دا
وه ته‌نیا به‌ئێمه‌ش به‌ڕێوه
ناچێت به‌ڵکو پێویستی به تاک
تاکی خه‌ڵگی گونده‌که‌مان هه‌یه
له‌هه‌رکوێیه‌ک بیت ، بۆ
هاوکاری کردن و سه‌که‌وتنی
پڕۆژه‌که .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌سبه‌کاربونی
ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نین
، دڵنیاشین له‌وه‌ی که خه‌ڵکی
گونده‌که‌مان لانی که‌می ئه‌و
ڕۆحیه‌تی هاوکاریه‌ی تێدایه
که بێته پاڵ پڕۆژه‌یه‌ک که
پڕۆژه‌ی خۆیه‌تی و بۆ خۆشیه‌تی
و به‌رده‌وامی پڕۆژه‌که‌ش
دیسان به‌نده به به‌رده‌وامی
هاوکاریتان بۆ سه‌رخستنی
پڕۆژه‌که .
هیوادارین ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان
، ببێته خوانێک که بتوانین
هه‌مومان له‌سه‌ر بنه‌مای خۆ
شه‌ویستی و ڕێز و هاوکاری
کۆ ببینه‌وه و ده‌سپێکیش بێت
بۆ پڕۆژه‌ی جوانتر‌و خزمه‌تکردنی
زیاتری خه‌ڵکی گونده‌که‌مان .
ناوی پرۆژه :
پڕۆژه‌ی هاوکاری و گه‌شه‌پێدانی
( به‌ڵخه ) ی هه‌ورامان .
پێناسه
:
پڕۆژه‌یه‌کی قازانج
نه‌ویسته‌و سنورداره ، بۆ
زیندو کردنه‌وه‌ی گیانی
هاوکاری و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی
یه‌کتری و گه‌شه‌پێدانی لایه‌نی
هۆشیاری گشتی .
ئامانج :
1- هۆشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی
ناوچه‌که له‌سه‌ر بابه‌ته (
کشتوکاڵی ، ڕۆشنبیری ، کۆمه‌لایه‌تی
)یه‌کان .
2- هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی
کێشه ئیدارییه‌کان و دابین
کردنی پێداویستییه‌کانی ناوچه‌که
به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی
گوندی به‌ڵخه و یه‌که‌ی
ئیداریی ناوچه‌که .
3- هاوکاریکردنی ماددی ئه‌و
قوتابی و خوێندکارانه‌ی که
له زانکۆ و په‌یمه‌نگاکان وه‌رده‌گیرێن
به‌و مه‌ر‌جه‌ی پێگه‌ی
جوگرافی بگۆڕیت .
4- هاوکاری کردنی مادی هه‌رکه‌سێکی
خه‌ڵکی گونده‌که که ڕوبه‌ڕوی
حاڵه‌تێکی کتو پڕ ده‌بێته‌وه
.
میکانیزمه‌کانی کارکردن :
1- کردنه‌وه‌ی ۆرکشۆپ و خولی
جۆرا و جۆر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ
ڕیخراو و سه‌نته‌ره‌کانی
تایبه‌ت به مه‌سه‌له (کشتوکاڵی
، ڕۆشنبیری ، کۆمه‌لایه‌تی )یه‌کان
.
2- به‌رزکردنه‌وه‌ی یاداشت و
دروستکردنی فشار له‌سه‌ر
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان
بۆ چاره‌سه‌ری کێشه و که‌م و
کوڕییه ئیدارییه‌کانی ناوچه‌که
.
3- بڕی هاوکاری کردنی
خوێندکاران و قوتابیان ته‌نها
یه‌ک جار و له قۆناغی سه‌ره‌تای
خوێندنی زانکۆ یان په‌یمانگادا
ده‌بێت ، بڕی هاوکاریه‌که‌ش
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕیه‌وه‌بردنه‌وه
دیاری ده‌کرێت .
4- بڕی هاوکاری کردن بۆ حاڵه‌تی
کتو پڕ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن دیاری ده‌کرێت .
مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامێتی :
1- پێویسته ته‌مه‌نی له
18 ساڵ که‌متر نه‌بێت .
2- به‌ڵخه‌یی بێت .
3- مافی ئه‌ندامێتی بۆ هه‌ر
دوو ڕه‌گه‌ز ( نێر ، مێ ) ،
به‌بێ جیاوازی .
4- ئه‌ندام له‌ڕێگه‌ی پڕ
کردنه‌وه‌ی فۆڕمی تایبه‌تی ئه‌ندامێتیه‌وه
مافی ئه‌ندامێتی به ده‌ست
دێنێت ، که‌له‌لای ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن ده‌پارێزرێت .
5- هه‌موو که‌سێک له سه‌رتا
سه‌ری دنیادا ده‌توانیت ببێته
ئه‌ندامی پرۆژه‌که ئه‌گه‌ر
ئه‌م مه‌رجانه‌ی ئه‌ندامێتی
تێدا بێت که له‌م په‌یوه‌ست
نامه‌یه‌دا هاتووه .
ئه‌رک
و مافه‌کانی ئه‌ندام :
1- هه‌مو ئه‌ندامێک ده‌بێت
مانگانه بڕێک پاره بدات که
له (10000 ) ده هه‌زار
دیناری چاپی عێراقی که‌متر نه‌بێت
.
2- ئه‌ندام له‌سه‌ریه‌تی
خۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه بگه‌یه‌نه‌ته
ده‌ست یه‌کێک له ئه‌ندامانی
ئه‌نجومانی به‌ڕێوه بردن .
3- هه‌موو ئه‌ندامێک مافی
ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای چۆنییه‌تی
به‌ڕێوه چوونی خه‌رجی و
هاوکارییه‌کان بکات .
4- هه‌موو ئه‌ندامێک مافی
ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌هه‌ر
کاتێکدا ئه‌ندامێتی خۆی هه‌ڵپه‌سێرێت
.
5- هه‌ر ئه‌ندامێک تا سێ
مانگ به‌بێ هۆیه‌کی ئاشکرا ،پاپه‌ند
نه‌بوو به ئه‌رکه‌کانیه‌وه
، خۆبه‌خۆ مافی ئه‌ندامبوونی
هه‌ڵده‌په‌سێردرێت .
سودمه‌ندی
پرۆژه‌که :
خه‌ڵکی گوندی به‌ڵخه به
گشتی .
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه بردن :
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن ،
له (8) هه‌شت که‌س پێک دێت
که ئه‌رکی به‌ڕێوه بردنی
پرۆژه‌که‌یان له ئه‌ستۆ دایه
.
ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه بردن :
1.ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێت
پابه‌ند بن به ته‌واوی ئه‌و
خاڵانه‌ی له‌م په‌یوه‌ستنامه‌یه‌دا
هاتووه .
2. ئه‌نجومه‌ن بڕیاری دیاری
کردن و هاوکاریه‌کان ده‌دات
.
3. بۆ هه‌ر بڕیارێک ئه‌نجومه‌ن
پێویستی به زۆرینه‌ی ده‌نگ
هه‌یه .
4. ئه‌نجومه‌ن ده‌بێت هه‌موو
دوو مانگ جارێک کۆبونه‌وه‌ی
ئاسایی خۆی گرێ بدات .
5. خه‌رجی لایه‌نی ئیداری،
ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی پرۆژه‌که
.
6. پاراستنی ئه‌و داهاته‌ی
که له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه
کۆده‌کرێته‌وه ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومانی
به‌ڕێوه بردن .
7. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن
بۆیان هه‌یه هه‌ر جۆره
هاوکاریه‌ک له ( که‌س ، لایه‌ن
، حکومه‌ت ، حیزب ) وه‌بگرن
به‌ئاگاداری هه‌موان و ئاماده
بونی سێ ئه‌ندام به‌لا‌نی که‌م
.
8. له‌کاتی وه‌رگرتنی
هاوکاریدا له هه‌ر ( که‌سێک
یان لایه‌نێک یان حکومه‌ت یان
حزبێک ) ده‌بێت ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌ن داوای دیکۆمێنتێکی
ره‌سمی له‌و ( که‌س ، لایه‌ن
، حکومه‌ت ، حزب ) ه بکه‌ن
که بیسه‌لمێنێت به‌بێ مه‌رج
ئه‌و هاوکاریه‌ی پێشکه‌شی
پرۆژه‌که کردووه .
9- ئه‌نخومه‌ن مافی ئه‌وه‌ی
هه‌یه ، پاش ساڵێک بریاری
گۆرینی ئه‌م په‌یوه‌ست نامه‌یه
بدات به‌کۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی
به‌مه‌رجێک پێش مانگێک ته‌واوی
ئه‌ندامانی پرۆژه‌که ئاگادار
بکرێنه‌وه تاوه‌کو ڕاو سه‌رنجی
خۆیان پێشکه‌شێ ئه‌نجومه‌نه‌که
بکه‌ن .
10- له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی
گشتی ساڵانه‌داو به ئاماده‌بونی
ئه‌ندامانی پرۆژه‌که
گۆرانکاریه‌کانی ئه‌م په‌یوه‌ست
نامه‌یه ده‌خرێته روو .
11- ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه بردن له‌کۆبونه‌وه‌ی
ساڵاندا به‌دانگ دان له‌لایه‌ن
ئه‌ندامانی پرۆژه‌که‌وه هه‌ڵ
ده‌بژێرێن .
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه
بردن /