|
(( سه‌رابه‌کان
نابنه کانی ))
علی محمد غریب
هه‌ورامی
من ئاده‌مێک داباریوی ئاسمانه بێ
تاوانه‌کان
جه‌ربه‌زه‌ترین عاشق و
نورێک له نیگای سۆفیه‌کانی ویژدان
قه‌تره‌یه‌ک له خه‌می باوکم و
دڵۆپێک له ئه‌شکی دایکم
* * *
تۆ به‌خیل تر له‌و گوڵه ناسکه‌ی سه‌راپای دڕکه و
بۆنی به هیچ په‌پوله‌یه‌کی ماندوو نادات
به‌خیل تر له‌و هه‌وره نه‌زۆکه‌ی بستێ له مه‌زاری تینوی زه‌وی ته‌ڕ
ناکات
* * *
هه‌ڵاتوترین هه‌ناسه‌ی نێو ئه‌م ژووری جه‌نگه بووم که هاتم
تاڵ ترین یادگارت پێ خوڵقاندم
تاڵ... وه‌ک بزه‌ی سه‌ر لێوی مه‌رگ
به‌بێ ده‌نگیه‌کی به‌سوێ ئه‌تدواندم
به‌سوێ .... وه‌ک بڕینی پا‌رچه‌یه‌ک له جه‌رگ
****
....بێزار مه‌به
وه‌ک دوکه‌ڵی ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی
ساتێک له سییه‌کانما ئۆقره ناگرێ
وه‌ک ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی
له‌سه‌ر لێوی منا نه‌بێ نا‌مرێ
تۆ به ئازاره‌کانی منه‌وه شیرینی
نه‌ک له شانه‌ی هه‌نگه درۆزنه‌کانا
له‌کوره‌ی دڵی منا فێنکت ئه‌بێته‌وه
نه‌ک له کۆڕنیشی روبارێکا
بۆیاخ چیه‌ک و جه‌للادێک پێکه‌وه مه‌له‌ی تیا بکه‌ن
****
به‌رگه پایزیه‌کانت بپۆشه
له‌وه ئه‌چێت ئه‌مه خه‌زانی عه‌شق بێت و
گه‌ڵاکانی دڵمان بوه‌رێنێ
چه‌تره کچانه‌کات هه‌ڵده
لیکی پیاوه مه‌سته‌کانی جنس ئه‌بارێ
وه‌ره با خۆمان فێر بکه‌ین
گوریسه پچڕاوه‌کان په‌یوه‌ست که‌ینه‌وه به بێ گرێ دان
ژیله‌موو بکه‌ینه‌وه به پشکۆ
بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌شه‌با گه‌ردێ له‌خۆڵه مێش بفرێنێ
زێرابه‌کان پڕ بکه‌ینه‌وه‌و
کراسی ته‌نها شعرێکمان له نوێژ نه‌چێت
..... وه‌ره
به‌ر له‌وه‌ی ده‌می ته‌وره برسییه‌کان په‌لامار بده‌ن
!! نه‌مامه ناسکه‌کان بکه‌ینه پۆڵا
، به‌ر له‌وه‌ی بگرین
فرمێسکه‌کان بخه‌ینه کوانووی پێ که‌نینه‌وه
تلیاکی جه‌نگ له مناڵه چاو شینه‌کان بشارینه‌وه
، له‌په‌رداخێکدا ئاویان بده‌ینێ
پێشتر شه‌رابی درۆی تیا نه‌خورابێته‌وه
****
وه‌ره با خۆمان فێرکه‌ین
به‌ر له‌وه‌ی شه‌یتانه‌کان خۆیان بکه‌نه فریشته
ڕه‌سمه دزێوه‌کانیان بده‌ینه ده‌ست دره‌خت وگیاو باڵنده‌کان
گوناهه‌کانیان بده‌ینه ده‌ستی زبری چه‌وساواکان و
شه‌پۆلی ڕقی ئه‌نفاله‌کان
***
.... وه‌ره بێزار بین
بێزار ، له‌دانیشتنی سه‌ر ئه‌و کورسییه‌ی
ژه‌نگاوی ترین بزمار نه‌بێ له دڵیا نه‌چه‌قیوه
له‌و کۆتره باڵ کراوه‌ی هه‌ڵ نافڕێت و له‌سه‌ر یه‌ک پا‌سار نه‌بێت
نا‌ڕشێته‌وه
له‌و
کلیله شکاوه‌ی ده‌رگای هیچ قوتار بونێک ناکاته‌وه.
.... وه‌ره له باڕێژه‌دا
گه‌ڵاکان بکه‌ینه تاجی سه‌ر لقه شۆڕه‌کان
تا دره‌خته‌کان خۆشییان بوێین
سه‌خته ... گۆرانی وتن به ئاوازی مه‌رگه‌وه
وه‌ره با خۆمان فێر که‌ین
به‌ر له‌وه‌ی بمرین عه‌شق سه‌ر خه‌ین
به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستی چاوه‌ڕوانی بخه‌ینه سه‌ر چاومان
. دڵنیا بین ........
سه‌رابه‌کان نابنه کانی
|